گەنجێک بە چەقۆ 19 خوێندكار دەكاتە قوربانی

لە ئەنجامی هێرشی گەنجێکدا بۆسەر ژمارەیەک لە خوێندکارانی خوێندنگەیەک لە باکوری چین، ١٩ خوێندکار کوژران  و برینداربوون.

ماڵپەڕی "بی بی سی" لە هەواڵێکیدا بڵاویكردووەتەوە، لە ناوچەی میژی ویلایەتی شانچی لە باكوری چین، گەنجێك هێرش دەكاتە سەر خوێندكارانی خوندنگەیەك و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا حەوت خوێندكار گیانیان لەدەستداوە و ١٢خوێندکاری دیکەش بریندار بوون، کە پێنج لە کوژراوەکان کچ بوون وتەمەنیان لەنێوان ١٢ بۆ ١٥ ساڵ دابووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، پاش روداوەکە هێرشبەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگرکراوە، کە ناوی "ژائۆ"یەو تەمەنی ٢٨ساڵە، پێشتر خوێندكاری ئەو خوێندنگایە بووە.

لە هەواڵەکەدا ئەوەش هاتووە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیسی دەرکەوتووە، هۆکاری روداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێشتر ئەو گەنجەی هێرشەکەی کردووە لەو خوێندنگایەدا ئازار و ئەشکەنجە دراوە و بەمەبەستی تۆڵەسەندنەوە ئەو کارەی ئەنجامداوە.




AM:09:21:28/04/2018