حکومەتی ئەمریکا رایگەیاند ئاماده‌ن بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ كۆریای باكور، بۆ ئەو مەبەستەش رۆژی 12 مانگی داهاتوویان بۆئەنجامدانی ئەو کۆبونەوەیە دیاریکردووە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیته‌رز کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆشكی سپی ئاماده‌یی خۆی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركرده‌كانی ئه‌مریكا و كۆریای باكور نیشانداوە
ئەوەشهاتووە، کە کۆشکی سپی سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئەو کۆبونەوەیە ته‌واو کردووه، کە بڕیارە له 12 مانگی داهاتوودا له سه‌نگافوره ئه‌نجامبدرێت.
بە پێی هەواڵەکە سارا ساندرز، وته‌بێژی کۆشی سپی، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشکرای کرد، گومانیشیان نییه كه كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامی ئه‌رێنی ده‌بێت، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاش له شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه رازییه.
دوێنێش فه‌رمانده كیم یۆنگ چۆل جێگری سه‌رۆکی کۆمیتەی ناوه‌ندی حزبی ده‌سه‌ڵاتداری کۆریای باکور به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌مریكا و بڕیاره ئه‌مڕۆ له له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆببێته‌وه.