گەورەترین مانگیران شەوی هەینی روودەدات

فەلەکناسی رایدەگەیەنێت ناوچەی کەنداو گەورەترین دیاردەی سروشتی مانگفیران بەخۆیەوە دەبینێت.

سەنتەری فەلەکناسی سعودیە بڵاویکردنەوە شەوی هەینی ٢٧ ی تەموز وڵاتانی کەنداو بە عێراقیشەوە گەورەترین و تۆخترین دیاردەی مانگگیران بەخۆیەوە دەبێنیت.

ئەو سەنتەرە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کاتژمێر ٩:٢٤ ی شەو مانگگیران بۆ ماوەی کاتژمێرێک و ٤٣ خوولەکە بەردەوام دەبێت بەتەواوی دیاردەی مانگیران روودەدات و لەم سەدەیەشدا بە گەورەترین دیاردەی سروشتی مانگگیران هەژمار دەکرێت.

فەلەکناسان باس ئەوە ئاشکرا دەکەن کە بەدرێژایی ٨٣ ساڵ ئەو ناوچەیە مانگگیرانی لەو شێوەیەی بەخۆوە نەبینیووە.




PM:11:11:25/07/2018