ئەمڕۆش لیرە بەرامبەر دۆلار نرخێکی تەواو نزمی تۆمار کرد

لەگەڵ قوڵبوونەوەی قەیرانە ئابوری و داراییەکانی تورکیاو وردە وردە توندکردنەوەی سزا دارایی و ئابورییەکانی ئەمەریکا لەسەر ئەو ولاتە سات بەسات کاریگەری گەورەتر دەبێت، هەر ئەمڕۆ ١١ ی ئاب دۆلار نرخێکی گەورەی بەسەر لیرەدا تۆمار کرد.

نرخی ١$ دۆلاری ئەمەریکی لە ئێستادا بە ٦،٤ لیرەی تورکیە، واتە ١٠٠$ دۆلار بە ٦٦٤ لیرەی تورکییە. لەکاتێکدا دوێنی لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ٥٥٤ لیرەی تورکی بوو. 

نرخی دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی لە دوێنێەوە بەرێژەی لە ١٥% بەرزبۆتەوە.

ساڵی ٢٠١٧ بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٨ نرخی دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرێژەی ٨٠% بەرزبۆتەوە.

چاودێرانی ئابوری هۆکاری ئەم دابەزینە خەیاڵیەی نرخی لیرە تەنها بۆ سزا دارایی و ئابورییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئەو ولآتە ناگەڕێننەوە، بەڵکو ئەو داڕمانە پەیوەندی بە سیاسەتی ئابوری ئۆردوغان و دەستوەردانی لە سیاسەتی بانکی ناوەندی ولآت و دانانی زاواکەیەوەیە بە وەزیری دارایی.





PM:05:32:11/08/2018