ئەمەریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێ لەسەر تورکیا دەکات


کەمێک پێش ئێستا ئەمەریکا هەڕەشە لە تورکیا دەکات کە سزای ئابوری نوێی بەسەردا دەسەپێنێت ئەگەر ئەو قەشەیە ئازاد نەکات کە تورکیا بە " جاسوس و تیرۆر " تۆمەتباری کردووە.

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسێکی کۆشکی سپیەوە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە بڵاویکردەوە" واشنتن هۆشداری دەدات بە تورکیا کە کە گەمارۆی زیاتری بەسەر دەسەپێنێت".

ئەو بەرپرسە ئاشکرای دەکات کە " هیچ پێشکەوتنێک لە گفتوگۆی نێوان هەردوولا لەکەسیی قەشە برانسون رووی نەداوە".

ئەو بەرپرسە جەخت لەسەر هەڵوێستی توندی ئەمەریکا دەکاتەوە لەو بوارەدا و " سەرۆک ترامپ سەد لەسەد سورە لەسەر ئازادکردنی برانسون و گەڕانەوەی بۆ وڵات".

ئەو سزادانەی ئەمەریکا لەسەر تورکیا ئەو وڵاتەی دووچاری پاشکشەی گەورە کردووە و دارای تورکی لیرە نزمترین بەهای خۆی تۆمار دەکات.




PM:11:16:14/08/2018