ئۆغڵۆ و لاڤرۆڤ کۆدەبنەوە

سێرگی  لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا و مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا دەربارەی رەوشی سوریا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كۆببنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند كۆبوونەوەكە رۆژی هەین لە مۆسكۆ بەڕێوەدەچێت.

كەناڵی تی ئاڕ تی توركیش بڵاویكردەوە كە لاڤرۆڤ و چاوشئۆغڵو لە كۆبوونەوەكەیاندا سەرنج دەخەنە سەر رەوشی سوریا و بەتایبەتیش شاری ئیدلب، كە سوریا دەیوێت لەرێی ئۆپراسیۆنی سەربازییەوە لە گروپە تیرۆریستییەكان پاكی بكاتەوە.

كەناڵەكە ئاشكراشیكرد كە هەفتەی رابردوو خولوسی ئاكار وەزیری بەرگری و هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا سەردانی مۆسكۆیان كردووەو لەوێ لەگەڵ هاوتا روسییەكانیان كۆبوونەتەوە.

بەپێی رێككەوتنی كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوان مۆسكۆ-ئەنقەرە- تاران، كۆنترۆڵكردنی رەوشی پارێزگای ئیدلب و سەقامگیركردنی دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی توركیاوە.

ئێستا ئیدلب تەنیا ناوچەیە كە لەژێر دەستی گروپە تیرۆریستییەكاندا مابێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی سوپای سوریا توانی لە غۆتەی دیمەشق و ناوچەكانی باشووری وڵاتەكە شكستیان پێبهێنێت.




PM:06:31:23/08/2018