سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، جون ماکین کە بەدۆستی کورد ناسراوە دوا ساتەکانی خۆی لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجەدا بەسەردەبات.
میدیا ئەمەریکییەکان لە رێگای بەیاننامەیەکی خێزانەکەیەوە بڵاویانکردەوە جون مەکین بڕیاری داوە چارەسەری نەخۆشیەکەی راگرێت کە شێرپەنجەی دەماغە، بەهۆی خراپبوونی تەواوی تەندروستییەوە.
لە بەیانی خێزانەکەیدا هاتووە بەهۆی بڵابوونەوەی نەخۆشیەکەی و چوونە ساڵیەوە، وەک لە هەموو شتێکدا خۆی خاوەنی بڕیاری خۆی بووە، دوا بڕیاری دا کە چارەسەری نەخۆشیەکەی ڕابگرێت.
لە بەیانەکەدا هاتووە ماکین ٨١ ساڵەو پزیشکەکان پێشبینی ژیانی کەمتریان بۆ مەکین کردووەو، ئێستا لە دوا قۆناغی ژیانیدایە بەهۆی تووشبوونی بە وەرەمێکی پیسەوە لە دەماغیدا.
لە ساڵی ٢٠٠٨دا مەکین خۆی هەڵبژارد لەسەر حیزبی کۆماری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵام سەرکەوتنی بەدەستنەهێنا، ئێستاش سیناتۆری هەرێمی ئەیزۆنایە.
جۆن مەکین بەیەکێک لە دۆستە سەرسەختەکانی کورد دادەنرێت و چەندان جار سەردانی باشووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستانی کردووە.
بەیەکێک لە رەخەنگرە سەرسەختەکانی سیاسەتی سەرۆکی ئەمەریکا ترامپیش دادەنرێت.