رێکخراوی ئۆپیک: لەمانگی ئابدا نەوتی ئێران 150 هەزار بەرمیلی دیکە دابەزیوە

رێکخراوی ئۆپیک، لە ئامارێکیدا رایگەیاند بەرهەمی رۆژانەی نەوتی ئێران لەمانگی ئابدا 150 هەزار بەرمیلی دیکە دابەزیوە.

بەگویرەی راپۆتێک کە لەلایەن رێکخراوی ئۆپیک بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە، له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، به‌رهه‌می نه‌وتی ئێران رۆژانە بەرەو کەمبونەوە دەڕوات، بەجۆرێک تەنها له‌مانگی حوزەیراندا 29 هه‌زار به‌رمیل و له‌ مانگی ته‌موزیشدا 56 هه‌زار به‌رمیلی دیكه‌ دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینیوه‌".

بەپێی راپۆرتەکەی ئۆپیک لەماوەی سێ مانگی رابردوودا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نه‌وتی ئێران 235 هه‌زار به‌رمیل کەمبووەتەوە.

لەدوای گه‌مارۆکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران نەوتی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت لەدوای لەمانگی تشرینی دووەمدا و لەگەڵ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی سزاکان، به‌رهه‌می نه‌وتی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو دابه‌زین به‌ خۆیەوه‌ ببینێت.




AM:12:11:13/09/2018