نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی تمەنی ئێرانی لە بازاری دراوی جیهانی نزمترین نرخی تۆماركرد و لە بازاڕِی دراوی هەرێمیشدا دابەزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئەیلولی 2018 تمەنی ئێرانی لە بازاری دراوی جیهانی نزمترین نرخی تۆماركرد و 100 دۆلاری ئەمریكی هاوتایە بە یەك ملیۆن و 800 هەزار تمەنی ئێرانی.
هاوكات خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لەبازاڕی دراوی سلێمانی بە "سپی" راگەیاند: ئەمڕۆ لە بازاڕی دراوی سلێمانی یەك دۆلار هاوتای 16 هەزار و 500 تمەنی ئێرانیە.