سەرۆكی گشتیی مەهەپە رایگەیاند، چیتر چاوەڕوانیییان بۆ بەستنی هاوپەیمانیی لەگەڵ ئاكپارتی لە هەڵبژاردنە خۆجێییەكان نەماوە.
دەوڵەت باخچەلی، لەمیانی وتارێكیدا لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەیدا لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاند، لە پشت پرۆژە پێشنیازی لێبووردنن كە پێشكەشی پەرلەمانیان كردووە.
سەبارەت بە هەڵبژاردنە خۆجێییەكان كە بڕیارە لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچێت وتی. وەك مەهەپە لەم قۆناغەدا كە پێیگەیشتووین، چیتر چاوەڕوانییمان بۆ بەستنی هاوپەیمانیی، هەوڵدان بۆی یان نیازی ئەنجامدانی هاوپەیمانیی، لە هەڵبژاردنە خۆجێییەكان نەماوە".