ژمارەیەک پەنابەر دەستگیرکران

هێزەکانی پۆلیسی تورکیا 97 پەنابەری بیانی کە بەتەما بوون لە سنوورەکانی ئەو وڵاتەوە دەرباز بن، دەستگیرکردووە.

ئاژانسی ئەنەدۆڵۆ بڵاویکردووەتەوە، 97 پەنابەری خەڵکی وڵاتانی "فەلەستین، مەراکش، ئێران، لیبیا، بەنگلادش و پاکستان" کە بەتەما بوون بە شێوەی نایاسایی سنوورەکانی ئەو وڵاتە ببڕن، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون.

ئەو پەنابەرانە لە ناوچەکانی "بوسناکۆی، مریچ، ئۆزۆن کۆپروو" لە پارێزگای "ئەدرنە" دەستگیر کراون و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پەنابەرانی ئەو پارێزگایە کراون.

دوای ئەوە لە سێ چوار ساڵی ڕابردوودا شەپۆلی فراوانی پەنابەر لە وڵاتانی کیشوەری ئاسیا و ئاسیای دوورەوە لە سنوورەکانی تورکیا پەڕینەوە و ڕوویان لە ئەورووپا کرد و ئەو کیشوەرەوەی ڕووبەڕووی قەیران کردەوە، یەکێتیی ئەورووپا بە دانی سەدان ملیۆن دۆلار بە تورکیا ئەو وڵاتەیان ناچار بە داخستن و کۆنترؤلی سنوورەکانی خۆی کرد، سەرەڕای ئەوەش ناوە بەناوە هەر پەنابەر لەو وڵاتەوە ڕوو لە ئەورووپا دەکەن.




PM:02:49:23/11/2018