سەرۆكی فەرەنسا سەردانی عێراق دەكات و نازانرێت كە سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكات یان نا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، محەمەد عەلی حەكیم، وەزیری دەرەوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ جا ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەنجام داوە.
لە پەیوەندییەكەدا، محەمەد عەلی حەكیم و جان ئیڤ لۆدریان تاوتوێی پەیوەندییەكانی بەغدا و پاریسیان كردووە و لۆدریان پاڵپشتیی وڵاتەكەی بۆ عێراق لە شەڕی دژی داعش، دووپات كردووەتەوە.
هەروەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی عێراق نیازی خۆی نیشانداوە بە سەردانیكردنی عێراق لە سەرەتای ساڵی ئایندە پێش سەردانی ئیمانوێڵ ماكرۆنی سەرۆكی وڵاتەكەی بۆ عێراق.