بڕیارە ئەمرۆ هەینی 30 تشرینی دووەم لوتکەی جی ٢٠ لە بۆینس ئایرێسی پایتەختی ئەرجەنتیندەست بەکارەکانی بکات و گفتۆگۆ لەبارەی چەند دۆسێیەکەوە بکرێت،
لە گفتوگۆکانی ئەمڕۆکی لوتکەی G20 دا باس لە شەڕی بازرگانی و گۆڕانی کەشوھەواو ئەو گرژییە نوێیەیە دەکرێت، کە لە ئۆکرانیا سەریھەڵداوە، بۆ ئەو مەبەستەش رێوشوێنێکی ئەمنی تووند بۆ پاراستنی لووتکەکە گیراوەتەبەر، شەمەندەفەر و رێگاکانی هاتووچۆ داخراون حکومەت داوای لە هاووڵاتیانی کردووە سەردانی پایتەخت نەکەن.
پێشبینی دەکرێت، لە لوتکەکەدا ھەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک واژۆی کۆپییەکی چاککراوی رێکەوتنی بارزگانی ئازاد بکەن لە ئەمریکای باکور"نافتا".
کریستین لاگاردی سەرۆکی سندوقی نێودەوڵەتی دراو ڕایگەیاند، ھەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بە سەپاندنی گومرگ بەسەر ئۆتۆمبێلی ئەوروپا و یاباندا زیان بە ئابوری جیھان دەگەیەنێت، هەروەها دەرچوونی بەریتانیاش لە یەکێتی ئەوروپا بە ھەڕەشەیەکی تر دادەنرێت بۆ سەرگەشەکردنی ئابوری جیھان.
بڕیاربوو لە کۆبونەوەکاندا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتن سەرۆکی روسیا کۆببنەوە،بەڵام پێش دەستپێکردنی لوتکەکە ترەمپ ڕایگەیاند، بەھۆی دەستبەسەرکردنی گروپێکی دەریاوانی ئۆکرانیا لە لایەن روسیاوە، دیدارەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتنی سەرۆکی ڕوسیا ھەڵوەشاندوەتەوە.