جۆرج دەبلیو بوشی باوک، ٤١ھەمین سەرۆکی ئەمریکا کۆچی دواییکرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە جۆرج بوش، چل و یەکەمین سەرۆکی ئەمریکا کە ساڵی ١٩٨٩ تا ١٩٩٣ سەرۆکی ولاتەکەی بووە کۆچی دواییکرد.
ووشی باوک سەرۆکایەتی ئەمریکای لە دوا قۆناخی شەڕی سارد کرد، دواتریش لە ساڵی ١٩٩١ هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتیی لە ٣٢ وڵات بۆ شەڕی کەنداوی یەکەم، دەرکردنی سوپای عێراق لە کوەیت، پێکهێنا.
هەواڵی کۆچی دوایی بووشی باوک لەلایەن بووشی کوڕەوە بڵاوکرایەوە، کە بە ناوی خۆی و خانەوادەی بووش هەواڵەکەی بە جیهان راگەیاند، ئەمەش لە کاتێکدا هەر ئەم ساڵ باربارا، هاوسەری بۆشی باوک کۆچی دوایی کرد.