حکومەتی قەتەر ئەندامێتیان لە رێکخراوی ئۆپیک هەڵپەسارد و ئەمڕۆش رێکخراوەکەیان ئاگادارکردوەتەوە کە لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە ئۆپیک جێدەهێڵن.
ئاژانسی
رۆیتەرز بڵاویکردەوە حكومەتی قەتەر "ئۆپیك"ی ئاگادار كردووەتەوە كە لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی داهاتووەوە لە رێكخراوەكە دەكشێتەوە.
لایخۆشییەوە، سەعد کەعبی، وەزیری وزەی قەتەر رایگەیاند "هۆکاری کشانەوەمان لە ئۆپێک تەکنیکی و ستراتیژییە و هیچ هۆکارێکی سیاسی لە پشتەوە نییە".
قەتەر لە ساڵی 1961ەوە ئەندامی رێكخراوی "ئۆپیك"ەو رۆژانە زیاتر لە یەك ملیۆن و 530 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و نەوتە یەدەگەكەشی بە بڕی 25 ملیار و 240 ملیۆن بەرمیل نەوت مەزەندە دەكرێت.
رێكخراوی ئۆپیك كە ئێستا 12 وڵات ئەندامە تێیدا، ساڵی 1960 لەلایەن عێراق، سعودیە، ئێران، كوەیت و ڤەنزوێلاوە دامەزرێندرا و بارەگای سەرەكیشی لە شاری ڤییەننایە.