تەرمی سێ کەس لە سێ گوندی سەربە پارێزگای ئەدیرنە دۆزرانەوە کە پێدەچێت تەرمی کۆچبەرە نایاساییەکان بن و بە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و سەرماوە گیانیان لەدەستدا بێت.
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، لە هەریەک لە گوندەکانی سەرەم، ئاكچادام و ئاداسارهانڵی سێ تەرم لە لایەن شوانێک و دەورییەیەکی سەربازییەوە دۆزراوتەنەوە، کە مەزەندە دەکرێت تەرمی کۆچبەرە نایاساییەکان بن.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تەرمەکان بۆ دامەزراوەی پزیشکی دادوەریی ئیستانبوڵ گواسراونەتەوە.