روحانی لەسەر راگرتنی نەوتی ئێران ھۆشداری دەداتە ئەمریكا

سەرۆكی کۆماری ئیلامی ئێران ھۆشداری دەداتە ئەمریكا لە رێگریكردن لە ھەناردەكردنی نەوتی وڵاتەكەی بۆ وڵاتانی جیهان.

حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا  ئاماژەی بەوەکرد، ئەمریكا ناتوانێت ئێران و وڵاتانی ناوچەكە لێكداببرێت، چونكە تاران پارێزگاری لە پەیوەندییە بازرگانییەكانی دەكات لەگەڵ وڵاتانی جیھان و كار بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی دەكات.

بەپێسیوتی زانی، ئەمریكا ئەوە بزانێت، کە ئەگەر رێگری لە ھەناردەی نەوتی ئێران بكات، ئەوا رێگری لە ھەناردەی نەوتی وڵاتانی كەنداو و ناوچەكە دەكات.

روحانی ئەوەشی وت "پەیوەندییەكانی ئێران  بەراوررد بە رابردوو  دۆستانەتر بووە بەتایبەت لەگەڵ  وڵاتانی دراوسێی لە ڕۆژاواوە، واتا لەگەڵ  عێراق و توركیا و لە باكوور لەگەڵ  كۆماری  ئازەربایجان، ڕوسیا و كازاخستان و توركمانستان و لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ ئەفغانستان و پاكستان و لە باشوور لەگەڵ عومان، قەتەر و كوێت".

حەسەن رۆحانی ئاماژەی بەوەشكرد، "ڕاستییەكەی ئەوەیە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ناتوانێت پەیوەندی بازرگانیی ئێران لەگەڵ ناوچە و جیهان بپچڕێنێت".

پێشتریش ئەمریکا هەڕەشەی لە کڕیارانی نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و داوای لێکردن کە نەوت لەو وڵاتە نەکڕن.

 



PM:04:22:04/12/2018