وێنه‌یەكی نوێی بوونه‌وه‌رێكی سه‌یری بڵاوکرایەوە كه له نزیك سێگوشه‌ی به‌رمۆده وێنه‌ی گیراوه.
ڕ‌ۆژنامه‌ی "زە سه‌ن"ی به‌ریتانی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکە نووسیویه‌تی هاووڵاتییه‌ك له ڕێگه‌ی نه‌خشه‌كانی گۆگڵه‌وه وێنه‌ی بوونه‌وه‌رێكی گرتووه كه شێوه‌یه‌كی وه‌كو هێلكه‌ی هەیە.
هەروەها نووسیویه‌تی وێنەی بوونه‌وه‌ره سه‌یره‌كه له ناوچه‌كی باشووری كالیفۆرنیا لە نزیك سێگوشه‌ی به‌رمۆدا گیراوه.
هه‌وڵ دراوه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر وێنه‌ی بوونه‌ره‌كه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام وه‌ك رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی كاتێك كه‌سێك بیه‌وێ وێنه‌ی بوونه‌ره‌كە نزیك بكاته‌وه، ئه‌وا كوالێتی وێنه‌كه تێكده‌چێت، بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاسان نابن.
ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره وێنه‌ی بوونه‌وه‌رێك له رێگه‌ی نه‌خشه‌كانی گۆگڵەوە بگیرێت، ئه‌و كه‌سه‌ی وێنه‌كه‌یشی له‌و نه‌خشه‌یه‌وه وه‌رگرتووه، ته‌نها توانیویه‌تی یه‌ك وێنه بگرێت.