بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی بەهێز باشوری فلیپینی هه‌ژاند و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکانى بومەلەرزەکوە بڵاونەکراوەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ۲۹ی کانونی یەکەمی ۲۰۱٨ بومەلەرزەیەکی بەهێز به گوڕی ٧ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر ده‌وربه‌ری شاری داڤاوی له دوورگه‌ی مینداناوى باشوری فلیپینی هه‌ژاند.
ئاژانسی تسۆنامی زه‌ریای هێمن، هۆشداریدا له‌وه‌ی کە ڕەنگە شه‌پۆله مه‌ترسیداره‌كانی تسۆنامی بگەنە دووری ٣٠٠ كیلۆمه‌تر له ده‌وروبه‌ری ئەو ناوچانەی بوومه‌له‌رزەکە تێیدا ڕوویداوە.
هاوکات ئاژانسی لێكۆڵینه‌وه‌ی زه‌ویناسی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه پۆنداگویتان بووه، له قوڵایی زیاتر لە كیلۆمه‌تر و نیوێک له ناخی زه‌ویدا.
فلیپین كه ده‌كه‌وێته پشتێنه‌ی بوركان و بوومه‌له‌رزه‌ی بازنه‌یی ئاگرینی زه‌ریای هێمنەوە، بەردەوام بومەلەرزە تێیدا روودەدات.