له باشوری فلیپین تەقینەوەیەک ڕوویدا و گروپێكی سه‌ربه داعش به‌رپرسیارێتیی خۆی له هێرشه‌كه راگه‌یاند.
جه‌نڕاڵ سیریلیتۆ سوبیجانا، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی سوپای فلیپین به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاند: تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکەوە بووە له نزیك مۆڵێكی بارزگانی له شاری كۆتاباتۆ-ی باشوری ئه‌و وڵاته ته‌قیوه‌ته‌وه و بۆمێكی دیكه‌ش له هه‌مان ناوچه دۆزراوه‌ته‌وه كه واژووی داعشی له‌سه‌ر بووه.
فه‌رمانده سه‌رازییه‌كه به‌دوری نه‌زانی كه ئه‌و هێرشه وه‌ڵامێ گروپێكی سه‌ربه داعش بێت بۆ كوژرانی حه‌وت كه‌س له گروپه‌كه كه پێشتر به‌یعه‌تیان به رێكخراوی داعش داوه.
وه‌ك سه‌رچاوه پزیشكییه‌كانی فلپین رایانگه‌یاندوه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌وه 2 كه‌س كوژراون و 38ی دیكه‌ش برینداربوون، دواتریش گروپێكی توندڕه‌وی فلیپین كه به‌رپرسیارێتیی خۆی له روداوه‌كه راگه‌یاندوه.