وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، جێمس جێفری كە نوێنەری ئەمەریكایە لە سووریا، لە شوێنی برێت مەكگۆرك، دەبێتە نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا لە ھاوپەیمانی نێودەڵەتی دژی داعش.
دوای دەست لەكاركێشانەوەی جیم ماتیس، وەزیری بەرگری، لەبەرامبەر بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، بۆ كشاندنەوەی ھێزەكانی ئەو وڵاتە لە سووریا، مەكگۆركیش دەستی لەكاركێشایەوە. دواتر دۆناڵد ترامپ رایگەیاند مەكگۆرك ناناسێت
جێفری لە ساڵی 2007 بۆ 2008 جێگری راوێژكاری نیشتمانی ئەمەریكا بووە، لە ساڵی 2008 بۆ 2010 باڵیوزی ئەمەریكا بووە لە توركیا، دواتریش بووەتە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق.
جێمس جێفری، لە 17/8/2018 وەك بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەست بەكاربوو ئەمڕۆش ئەو وڵاتە كردیە نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی دژی داعش.