دوای هەڕەشەكەی ترەمپ لیرە ١.٥% بەهاكەی لەدەستدا

دوای هەڕەشەی تڕەمپ بە وێرانكردنی ئابووری توركیا ئەگەر هێرش بكاتە سەر كوردەكانی سوریا، لیرەی توركی ١.٥% بەهاكەی لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە ١ی كانوونی دوومی ٢٠١٩ جارێكی دیكە بەهای لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزینی تۆماركرد، و بەیانی ئەمرۆ نرخی یەك دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر ٥.٥٣ لیرەی توركی بوو لەكاتێكدا دوێنێ بەهای دۆلارێك ٥.٤٥ بوو.

دابەزینی بەهای لیرەی توركی لەكاتێكدایە، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەگەر توركیا هێرش بكاتە سەر كوردەكانی سوریا، لە ڕووی ئابورییەوە وێرانی دەكەین و پێویستە كوردەكانیش توركیا توڕە نەكەن.

دواتر ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا لە وەڵامی هۆشدارییەكانی سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی چاوەڕوان دەكات ئەمریكا ڕێز لە هاوپەیمانێتی ستراتیجی نێوان دوو وڵاتەكەیان بگرێت.




PM:01:21:14/01/2019