شاندێكى سه‌ربازى توركيا بۆ تاوتوێكردنى پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به سووريا سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات.
كه‌ناڵى میدیاکانی توركىا بڵاويانكرده‌وه، سبه‌ى شاندێكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئەو وڵاتە سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات، ورده‌كارى كارنامه‌ى گفتوگۆى شانده‌كه‌ش نەخراوەتەڕوو.
ڕوسیا له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا نيگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به ره‌وشى ئه‌منى پارێزگاى ئيدلب نه‌شاردووه‌ته‌وه، پێشتر رووسيا و توركيا رێككه‌وتبوون، له ئيدلب ناوچه‌يه‌كى داماڵراو له چه‌ك درووست بكه‌ن.
دووشه‌ممه‌ى رابردوو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ رايگه‌ياند، به‌ره‌ى نووسره سه‌ر به رێكخراوى قاعيده‌يه و بوونى له ئيدلب، پێچه‌وانه‌ى تێگه‌يشتنى هاوبه‌شى رووسيا و توركيايه.