وته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا سانده‌رز دەڵێت، سه‌رۆكایه‌تیكردنی تره‌مپ به‌شێكی په‌یوه‌ندی گه‌وره‌ی به ده‌عوا-وه هه‌یه.
له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ تۆڕی بۆداكست نیوز ئه‌مڕۆ 30ی کانونی دووەم، وته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا سانده‌رز ئاماژەی بەوەکرد، كه خودا داوای له‌هه‌موان ده‌كات رۆڵی جیاواز بگێرین له‌كاتی جیاوازدا، وتیشی:"جا پێموایه خودا داوای له‌هه‌موو ئێمه كرد كه تره‌مپ بكه‌ین به‌سه‌رۆك."
وتیشی، هه‌ر خودا‌ش وایكردووه سه‌رۆك تره‌مپ له‌سه‌رۆكایه‌تیدا بێت، هەروەها وتی "پێموایه ئه‌و كاری زۆر گه‌روه‌ی كردووه كه پاڵپشتی خه‌ڵكی ئیمانداره‌و به‌ڕاستی ئه‌وان گرنگی پێده‌ده‌ن."
ده‌رباره‌ی پاشه‌كشێی سوپای ئه‌مریكا له‌سوریا به‌روونی وتی" باشه‌كشێی سوپای ئه‌مریكا له‌سوریا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕیته‌وه كه مه‌سیحییه‌كانی ناوچه‌كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و ترسێكدا نین،"
سانده‌رز راشیگەیاند " دیقه‌ت بده‌ن، سه‌رۆك تره‌مپ ده‌ڵێت، ئێمه پاڵپشتی مه‌سیحییه‌كان ده‌كه‌ین، پاڵپشتی كورده‌كان ده‌كه‌ین" ،سه‌رۆك تره‌مپ ئه‌وه‌ی به‌روونی ئەوەی به توركیا وتووه."
ئه‌م لێدوانه‌ی سارا سانده‌رز ناوه‌نده میدیاییه‌كانی ئه‌مریكای هه‌ژاند و ره‌خنه‌ی زۆری رووبه‌ڕوو بۆوه له‌لایه‌ن نوخبه‌ی رۆشنبیر و دیموكراته‌كانی ئه‌مریكاوه و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا توندتریش ده‌بێت ئه‌و ره‌خنانه.
سه‌رچاوه: The Washington Times
لوقمان غه‌فوور