عادل عەبدولمەهدی: قبووڵ ناكەین بە بوونی بنكەی سەربازی بیانی لەسەر خاكی عیراق

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ پاتریك شاناهان، وەزیری بەرگری ئەمریكا بەوەکالەت رایگەیاند، قبووڵ ناكەن بە بوونی بنكەی سەربازی بیانی لەسەر خاكی عیراق.

نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ سێشەممه‌ 12ی شوباتی 2019،  پاتریك شاناهان، وەزیری بەرگری ئەمریكا بەوەكالەت گەیشتە عیراق بە سەردانێک فەیشتە عێراق و لەکۆبونەوەکیدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی  باس لە په‌یوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و جەنگی دژ بە تیرۆر و دۆخی ناوچەكە کراوە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "سه‌رۆك وه‌زیران سووربوونی عیراقی لەسەر بوونی په‌یوەندی باش لەگەڵ ئەمەریكا راگەیاند كە لە چوارچێوەی جەنگی دژ بە تیرۆر مەشق و راهێنان و پاڵپشتی لۆجیستی پێشكەیش عیراق دەكات".

هەر لە میانی کۆبونەوەکەدا عادل عەبدولمەهید دووپاتی كردەوە كە "قبووڵ ناكەن بە بوونی بنكەی سەربازی بیانی لەسەر خاكی عیراق و داوای پاڵپشتیكردنی عیراقی كرد بۆ سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوە پەرەپێدانی ئابوورییەكەی". 

لە بەیاننامەکەدا ئەوەششخراوەتەڕوو، کە شاناهان خۆشحاڵی خۆی بۆ په‌یوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ عیراق و سەقامگیرییەكەی پیشاندا و رایگەیاند، هاتووە راستەوخۆ گوێبیستی بۆچوونی حكومەتی عیراق بێت بۆ سروشت و داهاتووی په‌یوەندییەكانی هەردوو وڵات و دووپاتی كردەوە كە ئەركی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق رووبەڕووبوونەوەی داعش و راهێنانكردنە بە هێزەكانی عیراق و پاڵپشتیكردنیەتی بۆ لەناوبردنی پاشماوەی داعش.




AM:10:58:12/02/2019