ته‌قینه‌وه‌یه‌ك لە ستۆكهۆڵم رویدا

تەقینەوەیەک لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید رووی دا و  بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکە تەقینەوەکە قوربانی لێکەوتووەتەوە.

کاتژمێر 1ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئازاری 2019 تەقینەوەیەک لەبەردەم دوکانێک لە رۆژئاوای ستۆکهۆڵم رووی داو ، لە ئەنجامدا زیانێکی زۆر بە دوکانەکە و ئەو ئۆتۆمبێلانە کەوتوە، کە لە ناوچەکە وەستێندرابوون، ئەمەش جگە لە برینداربوونی کەسێک بەهۆی بەرکەوتنی شووشەی شکاوەوە.

 بەگوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی سوید، تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە، لە ئێستادا دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوەو بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکانیان.



AM:10:10:27/03/2019