كۆبوونەوەی لووتكەی نێوان كیم جۆنگ، سەرۆكی كۆریای باكوور و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی رووسیا كە لە شاری ڤیلادیڤۆستۆك بەڕێوەچوو كەمێك لەمەوبەر كۆتاییهات.
پاش كۆبوونەوەكە كە تایبەت بووە بە داماڵینی چەكی ناووكی لە نیمچە دوورگەی كۆریا كیم جۆنگ ئون رایگەیاند، "گفتوگۆكانی ناو كۆبوونەوەكە بە سوود بوون".
هەر لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان ھەردوو وڵات لە رووی ئابووری و سیاسیی نێوان رووسیا و كۆریای باكوور تاووتوێ كراون.
هەروەها پوتن رایگەیاندووە، رووسیا پێشوازی لە ھەوڵەكانی كۆریای باكوور بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا دەكات.
كۆبوونەوەی كیم و پوتن دوای ئەوە دێت، كە سەرۆكی كۆریای باكوور دوو جار لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا كۆبووەتەوە، بەڵام ھێشتا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.