ئەمـڕۆ 30ی نیسانی 2019 حکومەتی ڤەنزوێلا رایگەیاند کە گروپێکی سەربازی ویستویانە کودەتا بکەن و شکستیان هێناوە.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا خوان گوایدۆ، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا لە بنکەی ئاسمانی کاراکاس دەرکەوتووە و ژمارەیەک سەرباز دەوریان داوە.
یاریدەدەری سەرۆکی ڤەنزوێلا بۆ کاروباری راگەیاندن ئاماژەی بەوەداوە "رووبەڕووی هەوڵێکی هەڵگەڕانەوە بووین کە ژمارەیەکی بچوکی سەربازی خیانەتکار ویستیان ئەنجامی بدەن، لە ئێستاشدا ئەوان لەسەر پردی تامیران".
باسی لەوەشکردوە "ئەو گروپە بچوکە ویستویانە کودەتا بەسەر دەستور و ئاشتیدا بکەن لە وڵاتدا".