بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا دوا بڕیار له‌سه‌ر شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ بدات و ئاكه‌په پێیوایه پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له ئه‌سته‌نبوڵ ساخته‌كاری زۆری تێداكراوه.
بیناڵی یڵدرم كاندیدی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان بۆ شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 6-5-2019، لیژنه‌ی باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و تانانه ده‌دات كه پارته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی شاره‌وانی ئه‌و شاره پێشكه‌شیكردووه.
وتیشی: ئاكه‌په پێیوایه پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له ئه‌سته‌نبوڵ ساخته‌كاری زۆری تێداكراوه‌و ئه‌نجامه‌كان بۆ پارتی گه‌لی كۆماری ئۆپۆزسیۆن ئه‌ژمار كراون.
به‌پێی ئاماره‌کانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆ كاندیدی ئۆپۆزسیۆن به 13 ھه‌زار ده‌نگ له‌پێش كاندیده‌كه‌ی ئاكه‌په‌وه‌یه.