ترمپ داوای گفتوگۆی کردو ئێران رەتیکردەوە

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا داوای ڕاگرتنی جێبەجێكردنی پلانەكەی شەوی ڕابردووی کرد بۆسەر ئێران و لەپەیامێكدا بۆ بەرپرسانی ئێران،  داوای ئەنجامدانی دانووستانی لێكردوون.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو، ترەمپ لە رێگای وڵاتی عومانەوە پەیامێکی بۆ ئێران ناردووە و رایگەیاندووە، ئەمەریکا جەنگی ناوێت، بەڵکو دەیەوێت کێشەکانی بە دانووستان چارەسەر بکات.
 
هاوکات لە نامەكەیدا داواشی لە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران كردوە كە لەماوەیەكی كورتدا وەڵامی پەیامەكەی بدەنەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە، شەوی ڕابردوو ترەمپ بڕیاریدابوو دەست بەهێرش بۆ سەر ئێران بكات، بەڵام كتوپڕ بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڕیاری ڕاگرتنی جێبەجێكردنی پلانەكەی دا.









PM:12:08:21/06/2019