مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئێران شه‌ڕمان ناوێت.
ئه‌مڕۆ 27-6-2019، مارك ئێسپه‌ر وه‌زیری به‌گری ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: گوشاره‌كانمان له‌سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌و وڵاته له چه‌كی ئه‌تۆمی.
وتیشی: ئێران هه‌وڵی تێكدانی بارودۆخی ناوچه‌كه ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ش هاوكاری گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان ده‌كات، بۆیه پێویسته سنوورێك بۆ ئه‌و كارانه‌ی دابنرێت.
مارك ئێسپه‌ر راشیگه‌یاند: وه‌ك ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران شه‌ڕمان ناوێت، وتیشی: هه‌نگاوی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر بۆ چاودێریكردنی هه‌ر جموجۆڵێكی ده‌ریایی له گه‌رووی هورمزدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گوشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، به‌رده‌وامیان ده‌بێت، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی چنگ نه‌كه‌وێت.