خێزانێکی ئێرانی کە لە چوار کەس پێکهاتبوو لە شاری " یەزد " لە ناوەڕاستی ئێران، بە کۆمەڵ خۆیان کوشت.
ئاژانسی " ئیلنا " ی ئێرانی بڵاویکردەوە لە هەفتەی رابردوودا دایکێک لە رێگای خواردنی ژمارەیەکی زۆر حەبی ژەهرەوە خۆی، دوو کچی و کوڕێکی خۆیان دەکوژن.
ئەو سەرچاوەیەی بە ئاژانسەکەی راگەیاندووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات تا ئێستا هۆکاری تەواوی ئەو خۆکوژیە نەزانراوە، بەڵام پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە لە ردووداوەکە.
ئاژانسەکە لەوە زیاتر هیچی بلآونەکردۆتەوە، بەلآم ماوەیەکە بەهۆی خراپی دۆخی ئابوریەوە لەو ولآتە حاڵەتی خۆکوژی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە.