ئەمریکا نزیکە لە ڕێکەوتنێکی بازرگانی گەورە

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند ئەمەریکا زۆر نزیکە لە واژۆکردنی ڕێکەوتنێکی بازرگانی  گەورە لەگەڵ ژاپۆندا.

ترامپ لە لێدوانێکیدا پێش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی لە میانەی کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی حەوت لە بیاغتیس لە پاریس ڕایگەیاند ئەمەریکا " زۆر نزیکە لە واژۆکردنی ڕێکەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ ژاپۆندا کە ماوەی پێنج مانگە کاری لەسەر دەکەن".

وتیشی " ڕێکەوتنەکە زۆر گرنگە، گەورەترین ڕێکەوتنمان دەبێت تاوەکو ئێستا لەگەڵ ژاپۆندا."




PM:05:17:26/08/2019