سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەوەی لە عفرین روودەدات تاوانی شەڕە
کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی سوریای سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند" دەوڵەتی تورک لە عەفرینی داگیرکراودا تائێستاش تاوانی شەڕ ئەنجامدەدات".
کۆمسیۆنی لێکۆلینی سوریای سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ ٤٢مین دانیشتنی مافی مرۆڤی کۆنسەی مافێ مڕۆڤی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی٢١ لاپەڕەیی ئامادە کردووەو، تیایدا هاتووە" لە عەفرین پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕۆژ بە ڕۆژ زیادتر دەبێت".
لە رپاۆرتەکەدا ئەوە خراوەتەروو،" دوای داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە، کێشەی ئاسایش و ئارامی سەریهەڵداوە و کێشەکان بەردەوامن، هەروەها ئەشکەنجە، دەستگیرکردن و دەرکردنی هاوڵاتیە کوردەکان لەسەر زەوی و زارەکانیان لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە بەردەوامە، چارەنووسی زۆر کەس کە لە خاڵەکانی کۆنتڕۆڵ و ماڵەکانیان ڕفێندراون نادیارە، چەکدارەکان بۆ ئازادکردنی هاوڵاتیان داوای بڕێکی زۆر پارە دەکەن".
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، "گروپە چەکدارەکانی سەر بەتورکیاتەکان و بنەماڵەکانیان، دەستیان بەسەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتییە مەدەنییەکاندا گرتووە و ئەو کەسانەی دەگەڕینەوە ماڵ و موڵکیان ڕادەست ناکرێتەوە، زۆربەی هاوڵاتیان بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە، ناچارن بۆ بەدەستهێنانەوەی موڵ و موڵکیان، پارەیەکی زۆر دەدەن".
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەدەکرێت، میراسی کلتوری و مێژوو لەلایەن گروپە چەتەکانەوە تاڵاندەکرێت، لەو بارەوەیە ڕاپۆرتی نوێ گەیشتوونەتە دەستی کۆمسیۆنەکە و دەڵێت، "چەتە توندڕەوەکان لەو ناوچانەی کە حوکم دەکەن، مافی ژنان پێشێلدەکەن، بە زۆر هەوڵی بەحجابکردنی ژنان و منداڵە کچەکان دەدەن، قسەی نەشیاو بەو ژن و کچانە دەڵێن، کە لە خاڵەکانی کۆنتڕۆڵدا تێدەپەڕن.
لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەدەکرێت، بەرپرسانی تورکیا لەبەرامبەر کردەوەکانی گروپە چەکدارەکان بێدەنگن و ئەو کەسانەی گلەییش دەکەن، فەرامووش دەکرێن، بەرپرسانی تورک هیچ هەوڵێک بۆ کۆنتڕۆڵی چەکدارەکان نادەن و لەبەرامبەر تاوانەکان و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بێدەنگن، ناوەندە ئیداریی، دادگا و بەڕێوەبردنەکان لەژێر کۆنتڕۆڵی بەرپرسانی تورکدایە، دادوەرەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکیەوە دادەمەزرێنرێن، کارمەندە کوردەکان لەکارەکانیان دووردەخرێنەوە و عەرەب لە جێگەیان دادەنرێن.
ڕاپۆرتەکە باس لەوەدەکات، ڕووداوەکانی عەفرین بەشێک لە تاوانی شەڕە و ڕفاندن، ئەشکەنجە و دەستگیرکردنی هاوڵاتیە مەدەنیەکانی عەفرین کە لەلایەن چەتەکانەوە دەکرێن، نیشانەی ئەوەیە، تاوانەکانی شەڕ بەردەوام دەبن.
هەروەها کۆمسیۆنی لێکۆلینی سوریای سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بە کامپەکانی هۆل، ڕۆژ و عەین عیسا کرد کە خێزانی چەتەکانی داعشیان تێدایە و ڕایگەیاند، حەفتا هەزار کەسی ناو کەمپەکان کێشەی خواردن، پاک و خاوێنی و نەخۆشیان هەیە.
لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەدا کۆمسیۆن داوای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێزە داگیرکەرەکان، ڕژێمی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک کرد، کۆتایی بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە سوریا بهێنرێت.
PM:09:54:12/09/2019
مەسعود بارزانی لەسەر "چەکدانانی پێشمەرگە" هاتە دەنگ
کۆڕەک تیلیکۆم: دەستەی راگەیاندنی عێراق ستەم و زۆرداریمان بەرامبەر دەکات
رۆژهەڵاتی کوردستان.."کەسێکمان کوشت کە دەستی لە سەرکوتکردنی گەلەکەماندا هەبوو"
٨٢ كارگهی ئهلمانی كهرهسه و چهكی كیمیاویان به عێراق فرۆشتوه
دیاردەیەک دەردەکەوێت و کاریگەری لە کوردستانیش هەیە
وەزارەتی تەندروستی هەرێم "قاوەی چوکلێتی" قەدەغە دەکات
ئەستێرەکان
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
ئەوروپا.. هۆنراوەیەکی محەمەد پاکژ یەکێک دەبێت لە باشترینەکان
Spee Media