ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ ی ئەیلولی ٢٠١٩ نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند" سەبارەت بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و چین، ژمارەیەک ڕێککەوتنی هەمەلایەنمان واژۆ کرد".
لە ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا هاتووە: ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و لی كا چیانگ، سەرۆكی ئەنجومەنی دەوڵەتی چین، هەشت رێككەوتننامە لە بوارە جیاوازەكانی دارایی و بازرگانی و ئەمنی و بنیادنانەوە پەیوەندیەكان و رۆشنبیری و فێربون ئەنجامدرا، کە تێیدا هەردوولا جەختیانكردەوە لە بەردەوامبوونیان لەسەر هەماهەنگی و هاوكرییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
هاوكات وەزارەتی پەیوەندیەكان و نوسینگەی چینی بۆ هاتوچۆی ئاسمانی لە
بواری مانگە دەستكردەكانی رێككەوتون و هەریەك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق و ئەمنیەتی گشتی چین-یش دەتپیكی هەماهەنگیەكانیان راگەیاندوە.
لە بوارە جیاوازەكانی دیكەی وەكو خوێندنی باڵا و نوسینگەی راگەیاندن و بنیادنانی پەرتوكخانەیەكی چینی لە بەغدا، ریككەوتننامە لەنێوان عێراق و چین-دا ئەنجامدراوە.