عادل عه‌بدولمه‌هدی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سعودیە کۆدەبێتەوە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی ئەیلولی 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ی سعودیه و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سعودیە کۆدەبێتەوە.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشتووه‌ته سعودیه و سه‌ردانه‌كه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك دەخایه‌نێت.
هاوکات به‌ها ئه‌عره‌جی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا عادل عه‌بدولمه‌هدی چای به شا سه‌لمان، پادشای سعودیه و شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی ته‌ختی شاهانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێت.
ئه‌عره‌جی راشیگه‌یاندووه كه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ سعودیه له‌سه‌ر داوای چه‌ند وڵاتێكی هه‌رێمی و ناوچه‌كه بووه و هه‌وڵێكه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت دوای هێرشه‌كانی سه‌ر كۆمپانیای نه‌وتی ئارامكۆی سعودیه كه تیایدا ئێران تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاندووه كه عێراق رۆڵی خۆی له ناوچه‌كه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان ده‌گێڕێت.
PM:02:56:25/09/2019