ئەو کۆچبەرانەی بەم دواییانە خۆیان گەیاندۆتە وڵاتانی کەناری دەریای ناوەڕاست، لە چەندان وڵاتی ئەورپی وەردەگیرێن.
میدیاکانی ئەوروپا بڵاویان کردەوە، لە دوا كۆبوونەوەی ئیمانیۆل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنساو جۆزیپێ كۆنتی سەرۆكی ئیتاڵیا لەسەر ئەوە رێككەوتن كە هەر یەك لە وڵاتانی فەرەنساو ئەڵمانیا لە % 25 ی كۆچبەرانی ئیتاڵیا وەربگرن و ئیتاڵیاش لە % 10 ی ئەو كۆچبەرانەی بەردەكەوێت كە بەمدوایە خۆیان گەیاندۆتە ئەو وڵاتە.
هەروەها لەو میدیانەدا هاتووە، دوای گفتوگۆی زۆر لەنێوان وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە چارەنووسی ئەو كۆچبەرانەی بەمدوایە خۆیان گەیاندۆتە ئەو وڵاتانە كە باردۆخی زۆربەیان ناجێگیرەو تەنانەت شوێنی حەوانەوەشیان بۆ دەستەبەر نەكراوە، دواجار لەلایەن وڵاتە زلهێزەكانی ئەوروپاوە بریار لەسەر بەگەرخستنی سییتمێكی نوێ بۆ دابەشكردنی ئەو كۆچبەرانە دراوە.
ئەم هەنگاوە بۆ چارەسەری گرفتەكانی كۆچبەرانەو، لەلایەكی ترەوە بۆ كەمكردنەوەی ئەو گوشارە زۆریە كە لەسەر وڵاتانی كەنارە ئاوییەكان هەیەو بە بەردەوامی كۆچبەران رویان تێدەكەن.