تورکیا...سەدان کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران
لە ماوەى سێ ڕۆژی ڕابردوودا، پۆلیسی دەریاوانى تورکیا لە ئیزمیر 720 کۆچبەری دەستگیرکردووە کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئه‌فغانستان و سوریا بوون و ویستوویانە بە شێوەیەکی نایاسایی لە تورکیاوە بۆ ئەوروپا کۆچ بکەن.
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویكرده‌وه، لە 29ی ئەیلوول بۆ 1ی تشرینی یەکەمی 2019، تیمەکانى پۆلیسی دەریاوانی پارێزگای ئیزمیر، چەند ئۆپه‌راسیۆنێکیان لەدژی کۆچی نایاسایی کۆچبەران ئه‌نجامداوه و تیمەکان زانیاری‌یان دەستکەوتووە کە "له شارۆچكه‌كانی چه‌شمه، دیكیلی، عه‌لیئاغا، فۆچا، مه‌نده‌ره‌س، كارابورون و ئورلا كۆچبه‌ری نایاسایی بینراون".
ئاماژەى بەوەشکردووە، لەدوای پشکنین بۆ به‌له‌مه‌كان، 719 كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركردووە کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئه‌فغانستان و سوریا بوون و كۆچبه‌رێكی دیکەیان ده‌ستگیركردووە کە هەڵگری ڕەگەزنامەی لیبیا بووە و هه‌وڵیداوە به مه‌له‌کردن بپه‌ڕێته‌وه بۆ دوورگه‌ی ساكز لە یۆنان.
ئەوەش خراوەتەڕوو ئەو 720 كۆچبه‌ره گەیەنراونەتە وشكانی و ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئیزمیر کراون.
PM:05:20:02/10/2019