ڕوفاتی ماهاتما گاندی ڕفێندرا

لە ئاهەنگەكانی تایبەت بە 105ەمین ساڵیادی لەدایكبونی، روفاتی ماهاتما گاندی، پێشەوای رۆحی و سیاسی هیندستان دزرا.

ئاژانسە هەواڵیەکانی هیندستان بڵاویانكردەوە، ڕۆژی چوارشەممە 2ی تشرینی یەكەمی 2019 لەمیانی بەڕێوەچونی ئاهەنگەكان بە بۆنەی 105ەمین ساڵیادی لەدایکبوونیدا ژمارەیەك كەسی نەناسراو روفاتی ماهاتما غاندی-یان دزیوە.

ڕوداوەکە لەكاتێكدا بووە کە گورمیت سینگ، سەرۆكی ئەنجومەنی ناوخۆی شاری ریوا، ئەو شارەی كە روفاتەكەی غاندی تێدابووە بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی رۆژبونی غاندی چوەتە ئەو شوێنەی روفاتەكەی لێبووە، دركی بە دزینی روفاتەكە كردووە، چونكە ئەو كەسە نەناسراوانە لە شوێنی روفاتەكە نوسیویانە "ناپاك-ی گەل".

سینگ ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە ئەو كەسانەی هەستاون بە رفاندن و دزینی روفاتی غاندی، شوێنكەوتە و لایەنگری ئەو پیاوە هیندیە دەمارگیر و رەگەزپەرستەن كە غاندی كوشتوە و پێویستە دەستبەجێ بەرپرسان لێكۆڵینەوە لەو كارە نابەجێیە بكەن.

زیاتر لە 70 ساڵە غاندی مردووە و تا ئێستاش كاریگەری لەسەر ژمارەیەك كەسی زۆر هەیە و لە هەمانكاتدا بەهۆی بیر و باوەڕەكەیەوە سەرچاوەی رق و كینەیە بۆ هیندۆسیە توندڕەو و رەگەزپەرستەكان، كە بە بڕوای غاندی بەكارهێنانی توندوتیژی یاساغە و دەیویست رێز لە مافەكانی موسوڵمانان و سەرجەم كەمینەكانی وڵاتەكەی بگیرێت.



PM:02:41:04/10/2019