فەڕەنسا فرۆشتن وهەناردەکردنى سەرجەم چەکەکانیان بە تورکیا ڕاگرت
هەردوو وەزارەتى بەرگرى و دەرەوەى فەڕەنسا لەبەیاننامەیەکى هاوبەشدا ڕایگەیاند" وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، فرۆشتن و هەناردەکردنى سەرجەم چەکەکانیان بە تورکیا ڕاگرتووە".
فەڕەنسا لەکۆبوونەوەى ١٧ی ئەم مانگەى سەرکردەکانى یەکێتى ئەوروپا، داواى لە یەکێتى ئەوروپا کرد تاوتوێی سەپاندنى سزا بکات بەسەر تورکیا.
هاوکات دوێنێ شەممە بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، حکومەتی ئه‌ڵمانیا و هۆڵەندا و نەرویج و فینلەدا ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ توركیا ڕاگرت.
هێرشه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان، رۆژی 9ی تشیرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 ده‌ستیپێكرد و تا ئێستاش له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانییه‌كی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه.
AM:10:58:13/10/2019