سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: تورکیا بەزۆر پەنابەران دەگەڕێنێتەوە بۆ ناوچەی ئارام
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، له راپۆرتێكدا بڵاویکردەوە توركیا ده‌ستیكردووه به ده‌ركردنی په‌نابه‌رانی سووریا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی و به زۆر دەیانگەرێنێتەوە بۆ ناوچه‌كانی باكووری سووریا.
له راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی هاتووه: ناچاركردنی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆنه ناوچه‌ی ململانێ و شه‌ڕه‌وه بابه‌تێكی مه‌ترسیدار و نادادپه‌روه‌رانه‌یه.
ئەوەش خستۆتەڕوو "راپرسییه‌كانیش ده‌ریان خستووه، ئه‌و خه‌ڵكه فێڵیان لێكراوه یان ناچار كراوون بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه".
له راپۆرته‌كه‌دا ئەوەش هاتووە: كه په‌نابه‌ران به رێكخراوه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، پۆلیسی توركیا په‌لاماری داون و ئه‌شكه‌نجه‌ی داون و به ناچاری واژووی پێكردوون گوایه خۆیان داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان كردووه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیا، له ده‌ستپێكی هێرشی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، ئامانجیانه به درێژایی 444 كیلۆمه‌تر و قوڵایی 32 كیلۆمه‌تر، نزیكه‌ی 2 ملیۆن په‌نابه‌ری سووریا، كه ئێستا له توركیان له‌و ناوچه‌یه نیشته‌جێ بكات، ئەوەش بە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە لێک دەدرێتەوە.
PM:01:24:25/10/2019
نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە
ئەمەریکا و سعودیە رێکەوتنی ئەتۆمی رادەگەیەنن
کوردپا: لە ٦ مانگدا ١٤٠٠ حاڵەتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ تۆمار کراوە
پرۆژەی رووناکی: کارەبای بەشێکی پارێزگاکان کێشەی تێدایە و پچڕاوە
ژنێک دوای ٥ رۆژ لە سوتانی گیانی لە دەستدا
پاک: بە ٥ مووشەک هێرشمان کرایە سەر
ئەستێرەکان
تەیلۆر سویفت و تراڤیس کێڵسی هاوسەرگیرییان کرد
تابلۆ عەدنان كەریم بۆ باوکی: شانازی دەکەم کە کچی تۆم
کیژان ئیبراهیم خەیات "ئەوین" بڵاودەکاتەوە
عەدنان کەریم نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە
قادر ئینار هونەرمەندی ناسراوی سینەمای تورکیا کۆچی دوایی کرد
Spee Media