هێزی زیاتری ئەمریکی بەرەو روژئاواى کوردستان بەرێکەوتن
پاش چونی هێزێکی ئەمریکی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمڕۆش سێ کاروانى دیکەى هێزەکانى ئەمریکا لە دەروازەى سحێلا بەرەو روژئاواى کوردستان بەرێکەوتن.
سەرچاوەیەکى ئاگادار لە ناوچەی سحێلا بەیانى ئەمڕۆ کاروانى دووەمی هێزەکانی ئەمریکا کە ژمارەیان 12 تانک و زرێپۆش بوون شەوی رابردوو گەیشتنە سحێلا و لەوێوە چوونە رۆژئاوای کوردستان.
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کاتژێر چواری ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە کاروانێکى دیکە کە ژمارەیان هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازى بوو، کەلوپەلى لوجستی و خواردنیان پێبوو، چوونە رۆژئاوای کوردستان.
25ی ئەم مانگە بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستانەوە بەرەو باشووری کوردستان گەڕانەوە و دواتر بەشێکیان جارێکی دیکە چوونەوە رۆژئاوای کوردستان و بڕیارە لە چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان بەتایبەت ناوچە نەوتیەکان جێگربکرێن.
PM:07:16:27/10/2019