سان مارین تەمەن ٣٤ لەسەر حزبی سۆسیال دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی فینلەندا هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، سانا مارین بە زۆرینەی دەنگی پارتەکەی، پارتی سۆشیاڵ دیموکرات کە لە هەڵبژاردنەکانی مانگ چوار زۆرترین دەنگیان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد، ناوزەد کراوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
ئەگەر سانا ئەو پۆستە وەربگرێت، دەبێت گەنجترین خانم لە جیهان کە ئەو پۆستە باڵایە بەدەست دەهێنێت.
كۆتایی مانگی ١١ی ئەمساڵ، ئانتی رینێ سەرۆك وەزیرانی فینلاند دەستی لەكار كێشایەوە و بۆ جێگرتنەوەی خۆی سانا مارین-ی كاندید كرد كە وەزیری گواستنەوە و پەیوەندییەكانی حكومەتەكەی بوو.