دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی، فهرماندهی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا یەکەم پەیامی بڵاوکردەوەو دەڵێت" ئێران هەرگیز لە جەنگدا براوە نەبووە بەڵام هەرگیز دانوستانیشی نەدۆڕاندوە".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" لە نوسینێکیدا دەڵێت" هیچ كات ئێران له جهنگدا سهركهوتوو نهبووه، بهڵام هیچ كات له وتووێژدا شكستی نههێناوه".
ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە درەنگانی شەوی رابردوو بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ ئەمریکا هەریەکە لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس و ١٠ سەرکردەی تری حەشدی شەعبی کوشت.