سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
چین ژماره راستییه‌كه‌ی تووشبووانی نەخۆشی کۆرۆنای شاردۆته‌وه
ئه‌مڕۆ 26 جێنیوه‌ری، كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ۆوهان بۆ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ئاشكرای كردووه كه چین ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و میدیاكان له‌سه‌ر نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا شاردۆته‌وه.
دوای 25ی جێنیوه‌ری چه‌ند وڵاتێكی تری وه‌ك نه‌مسا و به‌لجیكا و روسیا ئاشكرایان كرد كه ڤایرۆسی كۆر‌ونا كه به (nCoV-2019) ناسراوه وڵاته‌كه‌یانی گرتۆته‌وه، رۆژنامه‌ی واشنگتۆن پۆست باسی له‌وه‌كردووه كه كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ۆوهان ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه 90 هه‌زار كه‌س له چین تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشكاركراوه ته‌نیا 2 هه‌زار كه‌سه.
ئه‌و كارمه‌نده ئاشكراشیكردووه كه ئه‌وه‌ی ده‌وترێت كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كه كراوه، دوره له راستییه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش جیاوازی مردن له نێوان رۆژی 24ی جێنیوه‌ری و 25ی جێنیوه‌ری 11 كه‌س بووه. به‌شێوه‌یه‌ك تا ڕۆژی 24ی جێنیوه‌ری 45 كه‌س مردوون له 25 جێنیوه‌ری بووه به 56 كه‌س.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ 26 جێنیوه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه پشكنینی پزیشكی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت له فرۆكه‌خانه‌كانی عیراق كه له‌وڵاتی چینه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنی هه‌ڵگرانی تووش بوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتییه له هه‌وكردنی توندی قوڕگ و سییه‌كان و دواتر پوكانه‌وه‌ی گورچیله و مردنی كه‌سه‌كه. زانایانی پزیشكی پێیانوایه ئه‌مه نه‌وه‌یه‌كی نوێی (سارس) ڤایرۆسی كۆرۆنا-یه. كه بۆ هه‌مان خێزانی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌گه‌ڕێته‌وه و نه‌خۆشییه‌كی تونده و تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بێت.
زانایانی ڤایرۆلۆجست پێوایه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نێو شه‌مشه‌مه كوێره‌دا سوڕی ژیانی ته‌واو ده‌كات و بۆ زینده‌وه‌رانی تر ده‌گوازرێته‌وه. جا یان راسته‌خۆ له رێگه‌ی خواردنی شهمشهمهكوێرهكهوه مرۆڤ تووش ده‌بێت یان ناڕاسته‌وخۆ شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كه قه‌پ له خواردنی فڕێدراو ده‌گرێت و ئه‌و خواردنه فرێدراوهش له‌لایه‌ن گیانله‌به‌رانی تره‌وه دهخوێرێت دواتر مرۆڤ گۆشتی ئه‌و گیانله‌به‌ره ده‌خوات كه هه‌ڵگری نه‌خۆشییه‌كه‌یه. بۆ نموونه كاتێك شه‌مشه‌مه‌كوێره له‌لایه‌ن ماره‌وه ده‌خورێت، مرۆڤ ماره‌كه ده‌خوات، یان شه‌مشه‌مه‌كوێره قه‌پ له میوه‌یه‌ك ده‌گرێت و گیاندا‌رێك میوه‌كه ده‌خوات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه له‌مرۆڤه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ چونكه ته‌واو ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه.
ئا: لوقمان غه‌فوور
کۆرۆنا
نەخۆشی
ولآتی چین
ژمارەی تووشبوان
AM:10:21:27/01/2020
ئەحمەد شەرع دەنگۆی دەستوەردانی وڵاتەکەی لە لوبنان ڕەت دەکاتەوە
لیژنەی دارایی عێراق: حکومەت هیچ پلانێکی نییە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار و جێگرەوەی تری هەیە
بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢.. سبەینێ بەیانی هێڵەکانی ئینتەرنێت بۆ ماوەیەک ڕادەگیرێت
پارتی لیژنەیەکی لە ئاستی کارگێڕی بۆ پێکهێنانی حکومەت پێکدەهێنێت
ترەمپ: سبەینێ ڕێککەوتنی مێژوویی واشنتن و تاران بۆ ڕێگریی هەمیشەیی لە چەکی ئەتۆمی واژۆ دەکرێت
پزیشکیان: خۆڕاگریی گەلی ئێران دوژمنی ناچار بە ڕێککەوتن کرد
ئەستێرەکان
دینە بەمشێوەیە یادی ٣٨ ساڵەی لەدایكبونی كردەوە
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
Spee Media