سزای له‌سێداره‌دان بۆ رابه‌ری ئیخوان موسلمین ده‌رچوو
محه‌ممه‌د به‌دیعی
دادگای تاوانه‌كانی میسر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سزای له‌داردانی به‌سه‌ر 683 كادیر و لایه‌نگری ئیخوان موسلمیندا سه‌پاند و له نێویشیاندا محه‌ممه‌د به‌دیعی رابه‌ری ئیخوان هه‌یه و سزای 37 كه‌س له‌وان له لایه‌ن موفتییه‌وه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه.
پارێزه‌ری دۆسییه‌كه عه‌بدولمه‌لیك عه‌بدولڕه‌حیم رایگه‌یاند، دادگا په‌ڕاوی 683 تۆمه‌تباری سه‌ر به ئیخوانی ناردووه بۆ به‌رده‌ست موفتی به مه‌به‌ستی په‌سندكرانی سزای له‌داردانیان،
له ئاكامی به‌كارهێنای هێزی له ئه‌ندازه‌به‌ده‌ر له لایه‌ن سوپای میسره‌وه بۆ په‌رته‌وازه‌كردنی خۆپیشاندانی ئیخوانه‌كان له گۆڕه‌پانی رابیعه‌ی عه‌ده‌وی به سه‌دان كه‌س كوژران.
ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی میسر خوێنی رژاوی ئیخوانییه‌كانی رابیعه و كوژرانی ژماره‌یه‌ك پۆلیسیان خستووه‌ته ئه‌ستۆی به‌رپرسانی باڵای ئیخوان.
PM:02:40:28/04/2014