سه‌رۆكی مه‌نگۆلیا وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی وڵاتێك به‌هۆی كۆرۆناوه خرایه ژێر چاودێری چڕی پزیشكی و كه‌ره‌نتیینه‌وه. ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی له چین گه‌ڕایه‌وه كه به سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا داده‌نرێ.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى میدیاكانى مه‌نگۆلیا بڵاویان كرده‌وه، باتولگا كالتما، سه‌رۆكى مه‌نگۆلیا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌ردانى چینى كردبوو، بۆ ماوه‌ى ١٤ ڕۆژ ده‌خرێته دابڕگه‌ى پزیشكییه‌وه.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تا ئێستا، سه‌رۆكى مه‌نگۆلیا، یه‌كه‌مین سه‌رۆكه بخرێته دابڕگه‌ى پزیشكییه‌وه.
ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زیاتر لە ٤٠ وڵاتی جیهاندا بڵاوبوەتەوە و تائێستا دوو هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستاوه و توشبووانیش ٨٢ هەزار کەسە و ٣٦ هه‌زاریش له ڤایرۆسه‌كه رزگاریان بووه و چاك بونه‌ته‌وه.
هاوكات ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ریه‌كه له وڵاتانی لیتوانیا و بیلاروسیا و نه‌یجیریا و نیوزله‌ندا یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان ڕاگه‌یاند.