جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران تووشی كۆرۆنا بووه و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كه‌ره‌نتین كراوه.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، ئیسحاق جیهانگیری، جێگری یه‌كه‌می حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران تووشی كۆرۆنا بووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه" كه جیهانگیری له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كه‌ره‌نتین كراوه‌و له‌لایه‌ن تیمێكی تایبه‌تی پزیشكییه‌وه چاودێری ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كه له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ئیسحاق جیهانگیری ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوه‌و به‌گوێره‌ی پشكنینه پزیشكییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه تووشی كۆرۆنا بووه.