سوپای تایلەند لەرێگەی كۆدەتاوە دەسەڵاتی گرتەدەست

فەرماندەی سوپای تایلەند لە بەیاننامەیەكدا كە لە تەلەفزیۆنی ئەو وڵاتە بڵاوكرایەوە رایگەیاند لەرێگەی كۆدەتای سەربازییەوە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە لەدەستی سوپادایە.

ئەم كۆدەتایە پاش چەندین مانگ بارگرژی‌و قەیران لەو وڵاتە روویدا‌و سوپای تایلەند دوێنی قەدەغە كردنی هاتوچۆی راگەیاندبوو.
فەرماندەی سوپای تایلەند رایگەیاند سوپا ئاسایشی وڵات دەپاریزێت‌و ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی ریفۆرمی سیاسی دەكات.

تایلەند لەساڵی 2006‌و هەوڵی سوپا بۆ لەسەركارلابردنی "تاكسین شیناوات" سەرۆك وەزیرانی ئەو كات، توشی قەیرانی سیاسی بووە.




PM:02:45:22/05/2014