هێزی ده‌ریای ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه یه‌كه‌مین ژنه ره‌شپێستی ئه‌مریكی توانی ببێت به فرۆكه‌وانی ته‌كتیكی جه‌نگی له مێژووی ئه‌مریكا.
سایتی میللیته‌ری نووسیویه‌تی: مولازمی فرۆكه‌وانی جی جه‌ی مادلین سویگل رۆژی 10ی ته‌مموز توانی پرۆگرامی راهێنانی ته‌كنیكی هێزی ئاسمانی (سترایك) ته‌واو بكات و ببێته یه‌كه‌مین فرۆكه‌وانی جه‌نگی ره‌شپێستی ژن له مێژووی ئه‌مریكا.
ئه‌م ده‌ستكه‌وته مێژوویه‌ی سویگل ناوێكی گه‌وره‌ی بۆ ره‌شپێسته‌كانی ئه‌مریكا تۆماركرد.
سویگل ئێستا ئه‌توانێت به‌رده‌وام بێت له فرۆكه‌وانی له‌سه‌ر جۆری فرۆكه‌ی ئێف 18-ئه‌ی، ئێ 18 جی ئه‌ی و ئیف 35ی جۆری سی.
سویگل له ساڵی 2017 ئه‌كادیمیای ده‌ریایی ته‌واو كردووه له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی ئه‌و ژنه ده‌گمه‌نانه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكی، هه‌روه‌ك كاپتن رۆزماری مارینر سه‌ركرده‌ی فرۆكه‌وانی كه یه‌كێكه له‌و فرۆكه‌وانانه‌ی له ساڵی 1974 بووه یه‌كه‌مین ژنه فرۆكه‌وان له‌هێزی ده‌ریای ئه‌مریكی.